Sarmand Hameed
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
بایبۆرت - AA
وەزارەتی رۆشنبیری تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای بایبۆرت کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا و بە سێیەم گەورەترین قەڵای وڵات دادەنرێت
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، پەرلەمانتار لە ئاک پارتی، شەهاب قۆجەئۆغڵو رایگەیاند "قەڵای بایبۆرت بەدێرێنترین قەڵای تورکیا دادەنرێت لە رووی مێژووییەوە".
قەڵای بایبۆرت کە بە قەڵای"چینی ماچین"یش ناسراوە، چەندین جاری دیکە نۆژەن کراوەتەوە، لەوانە لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتینی جۆستنیان و سوڵتانی سەلجوقی، قلیچ ئەسڵانی دووەم و سوڵتانی عوسمان، سولەیمان قانوونی.
قۆجەئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکر کە قەڵای بایبۆرت کە بە سێیەم گەورەترین قەڵای وڵات دادەنرێت لە رووی درێژی دیوارەکەی لەدوای قەڵای "وان" و "قەرس"، رۆژهەڵاتی وڵات
قۆجەئۆغڵو باسی لە هەڵکەوتەی قەڵاکە کرد و گوتی: "درێژی دیواری قەڵاکە نزیکەی سێ هەزار مەترە و ١٦٧١ لەسەر رووی دەریاوە بەرزە و ئاماژەی بە گرنگی ستراتیژی قەڵاکە کرد.
ناوبراو باسی لە پلانی حکوومەت بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە کرد و گوتی: "پلان دانراوە بۆ دروستکردنی ناوچەی بازرگانی و چێشتخانە لە دوای نۆژەنکردنەوەی و رۆژی ٢٠ تەمووز تەندەری نۆژەنکردەوەی قەڵاکە رادەگەیەنرێت".