Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
14 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2017
عەنتاب - AA
قۆناغی یەکەمی هەڵکەندن لە شوێنەواری دێرینی شارۆچکەی کارکامش لە عەنتاب کە پرۆژەیەکی هاوبەشی تورکی-ئیتاڵییە، کۆتایی هات.
شاری دێرینی کارکامش کە شوێنەواری ئیمپراتۆریەتی هیتییەکان بووە و مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ٢ هەزار ساڵ پێش زاین، لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتاڵیا و تیمێکی شارەزایانی تورکەوە ماوەی ٧ ساڵە کاری هەڵکەندنی تێدا ئەنجام دەدرێت، لەئێستادا قۆناغی یەکەم تەواو بووە.
سەرۆکی کاری هەڵکەندنەکە، پرۆفیسۆر دکتۆرمارچەت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە کارەکانیان لەلایەن تیمێکی ٢٥ کەسیەوە لە ٢ی ئایارەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامی هەیە.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە تا مانگی ئەیلوول کاری هەڵکەندن لە بەشی کۆشکەکە تەواو دەبێت و هەوڵی تەواو دەدرێت کە هیچ زیانێکی بەرنەکەوێت.
پڕۆفیسۆر د. مارچێتی باسی له‌وه كرد، ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی له هه‌لكۆلینه‌كانی كاركامش به‌دیده‌كرێت پاشماوه‌ی بیناسازیی پایته‌ختی ئیمپارتۆریه‌تی هیتیته كه له سه‌ده‌ی 13یه‌می پێش زایندا ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌یان له‌ده‌ستدابووه.
راشیگه‌یاند كه به گشتی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه دوای هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌وارناسی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م شوێنه‌وارانه له‌گه‌ڵ ههڵكۆڵینهكهدا نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه تا كاره‌كان خێراتر به‌ڕێوه‌بچێت.
مارچێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا شاری شوێنه‌واری كاركامش كه له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزار، نابی ئاڤجییهوه كراوه‌ته‌وه، لە 12ی ئایاری 2018 به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته روانگه‌یه‌كی فراوانی مێژووی ناوچه‌كه.
مارچێتی گوتیشی: "له‌پاڵ رێگا كۆنه‌كانی شاره‌كه‌دا رێگای نوێش دروستكراوه. كافیتریا و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تێداده‌بێت. گه‌شتیاران ده‌توانن له شاره شوێنهوارییهكهدا په‌رستگا و كۆشكه دێرینه‌كان، رێگا و ستوونی رۆم، په‌یكه‌ر و دیواره نه‌خشێنراوه‌كان ببینن. له‌كه‌ناری رووباری فوراتدا دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه، گه‌شتیاران ده‌توانن چێژ له‌وه‌ش وه‌ربگرن. شوێنه‌كه زۆر فراوانه و با گه‌شتیاران ئاماده‌ی رێگایه‌كی زۆری رۆیشتن و پیاسه‌كردن بن".