Orhan Çiçek,Rewa Mahmut Hasan
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
ئانتاڵیا - AA
لە ١٨هەمین پێشبڕکێی شاجوانیی میس مەدیتەرانیان ٢٠١٧ دا ١٢ کەس هەڵبژێردران.
دوای دەنگدانی داوەرەکان لەسەر بەشداربووانی پێشبرکێکە، بڕیارە سبەینێ کەمپی پێشبرکێکە لە سیدە دەست پێبکات.
بڕیارە کەمپەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بێت و لە ٣٠ی تەمووزدا فینالی پێشبرکێکە دەبێت و یەکێک لەو ١٢ بەشداربووە وەک جوانترینی بەشداربووان هەڵدەبژێردرێت.
لە ٣ی نیسان ناونووسین بۆ ئەو پێشبرکێیە دەستی پێکردبوو، کە تێیدا ١٢ کەسیان هەڵدەبژێردران تاکو بچنە ناو پشێبرکێی کەمپەکەوە و دواتر وەک شاجوانی ناوچەی ئاکدەنیز هەڵدەبژێردرێن.
لە پێشبرکێکەدا سەما، رۆیشتن، نەرمونیانی، مۆدێلی جلوبەرگ هەژمار دەکرێت و کەسەکە وەک کاندیدی شاجوانی دیاری دەکرێت.