Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
مەدرید - AA
لە میانی هەفتەی نۆیەمی لا لیگادا یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣-٠ لە یانەی ئەیباری بردەوە.
ریال مەدرید هەر لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی خێرا دەستیپێکرد و لە خولەکی ١٨دا یاریزانی یانەی ئەیبار، پاوڵۆ ئۆلیڤێرا بە تۆمارکردنی گۆلێک بە شێوەیەکی هەڵە لە یانەکەی، ریال مەدریدی بە گۆڵێک خستە پێشەوە. دواتر ئەسێنسیۆ لە رێگەی تۆمارکردنی گۆڵێکەوە جیاوازیی گۆڵەکانی لە بەرژەوەندیی یانەی شاهانە کردە دوو گۆڵ و گێمی یەکەم بەو شێوەیە کۆتایی هات.
لە خولەکی ٨٢ی گێمی دووەمدا، مارسێلۆی بەرازیلی گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمار کرد و بەو ئەنجامەش کە ٣-٠ بوو ریال مەدرید سەرکەوتنی بەسەر ئەیباردا بەدەست هێنا.
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٢٠ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی لا لیگا و ئەیباریش بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی ١٦یەمدایە.