Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
مه‌درید - AA
سه‌رۆكی لیگی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێی ئیسپانیا، خافیه‌ر تیباس رایگه‌یاند، به بێ بارسێلۆنا داهاته‌كانی لا لیگا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 20 كه‌م ده‌كات.
تیباس له میانی چالاكییه‌كدا به ناونیشانی "World Football Summit" له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "له ئه‌گه‌ری كهتهلۆنیایهكی سه‌ربه‌خۆدا، بارسێلۆنا ناتوانێت به‌شداری له لا لیگادا بكات. به بێ بارسێلۆنا داهاته‌كانی لا لیگا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 20 كه‌م ده‌كات. بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دوو یانه‌ی به‌هێزی پێشه‌نگی لا لیگان. جیابوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان له لیگی ئیسپانیا، ئه‌نجامی ئابووریی جددیی ده‌بێت".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا و بارسێلۆنا پشتگیریی بكات، له لا لیگا ده‌رده‌كرێت و گوتی: "یاساكانی ئیسپانیا زۆر روونن. یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كان ناتوانن بڕیار بده‌ن له كوێ یاری بكه‌ن".
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، فلۆرێنتیۆ پێرێز له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "El Espanol" رایگه‌یاند، "نه ده‌توانم بیر له ئیسپانیایهكی بێ كه‌ته‌لۆنیا، نه لا لیگایهكی بێ بارسێلۆنا بكه‌مه‌وه".