ئەنقەرە
لەسەر بانگھێشتی سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ، سەرۆكی کۆماری ئیسلامی ئێران حەسەن رۆحانی رۆژی ٩ی حوزەیران سەردانی تورکیا دەکا.
رۆحانی دوای ھەڵبژاردنی وهك سەرکۆماری ئێران و دەست بەکار بوونی لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو، یەکەم سەردانیەتی بۆ تورکیا.
رووحانی لە کۆشکی کۆماری جان کایا لەلایەن سەرکۆماری تورکیا بهشێوهیهكی رهسمی پێشوازی لێ دەکرێ، دوای کۆبوونەوەی گوڵ و رووحانی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکرێ.
سەرکۆماری ئێران روحانی لە چوارچێوەی سەردانە رەسمیەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانیش کۆ دەبێتەوە، دوای کۆبوونەوە دوو قۆڵیەکەی نێوانیان روحانی و ئەردۆغان کۆبوونەوەی ئهنجومهنی کاری ھاوبەشی باڵای ستراتیژی نێوان ههردوو وڵات ئهنجام دهدرێ. لەو چوارچێوەیەدا چەند گرێبەستێکی جیا لە نێوان تورکیا و ئێراندا ئیمزا دەکرێ.
لەکاتی سەردانە رەسمیەکەی ئەردۆغان بۆ ئێران، لەگەڵ رووحانی ئیمزایان لەسەر بڕیارنامەی ھاوبەشی ئهنجومهنی کاری ھاوبەشی باڵای ستراتیژی نێوان تورکیا و ئێران کردبوو.
سەردانی رۆحانی لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێرانەوە بۆ تورکیا، لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە یەکەم سەردانی رەسمی دەبێ بۆ ئەو وڵاتە.
چوارەمین سەرکۆماری ئێران رەفسنجانی ساڵی ١٩٩٦ لە سەر داوەتی سەرکۆماری تورکیا سولەیمان دەمیرەل سەردانی تورکیای کردبوو و لە کۆشکی جان کایا پێشوازی لێکرا.
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ لە ساڵی ٢٠٠٩ بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کاری ھاوبەشی لوتکەی ئابوری، ھەروەھا ساڵی ٢٠١١ بە سەردانێکی رەسمی سهردانی ئیرانی كردبوو.