بەغدا
ئەندامی لێژنهی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا عەباس بەیاتی لە لێدوانێکدا باسی لە پێویستی پێشکەشکردنی یارمەتی بە سەرۆک ھۆزەکانی پارێزگای ئەنبار لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش کرد و گوتی: "زۆر پێویستە یارمەتی ئەو سەرۆک ھۆزە نیشتمانپەروەرانەی پارێزگای ئەنبار بدرێ، کە شەڕ لەگەڵ چەکدارانی داعش دەکەن."
بەیاتی ههروهها ئاشكرایكرد كه سەرۆک وەزیران و فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکان نوری مالكی فەرمانێکی بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی لە بواری چەک و تەقەمەنی بە سەرۆک ھۆزەکان لە پارێزگای ئەنبار دەرکردووە. بهپێی ئهو بڕیاره سەرجەم پێداویستییە لۆجیستییەکان بۆ ئەو سەرۆک ھۆزانە دابین دەکرێ.
ئەو ئەندامەی لێژنهی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بەوەشکرد كه زۆر گرنگە ھەماھەنگی و پەیوەندی مەیدانی لە نێوان سەرۆک ھۆزەکان و فەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای ئەنبار ھەبێ.
بەیاتی ههروهها ئاماژهی بهوه كرد كه شەڕکردن دژی چەکدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار و پارێزگاکانی دیكه بهردهوامه، بەڵام داعش لە پارێزگاکانی دیکە شانەیەکی خەوتووە، ھەر کاتی لە ئەنبار لە ناوچوون، ئەوە لە پارێزگاکانی دیکە ھەڵدەسنەوە.
حەفتەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالکی بەڵێنیدا لە شەڕی دژی داعش لە پارێزگای ئەنبار بەردەوامبێ، ھەروەھا ئەمریکا بەردەوامی پشتگیرییهكانی بۆ عێراق لە شەڕی دژی داعش و ھاوشێوەکانی راگەیاند.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ دوای کوشتنی فەرماندەی فیرقەی حەوت لە سوپای عێراق لیوا محەمەد کڕەوی، بەشێوەیەکی فراوان ھێزەکانی سوپا ئۆپەڕاسیۆنی سەربازیان دژی داعش لە پارێزگای ئەنبار دهستپێكرد و تا ئێستاش ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنهكان بهردهوامه.