پاریس
سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا هۆڵاند له پاریسی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پۆتین کۆبووەوە.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك له ئێواره‌خوانێك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدرا.
كۆبوونه‌وه دوور لە چاوی میدیاکان و بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو.
پۆتین و هۆڵاند مەسەلەی کاری ھاوبەشی بەرگری نێوان فەڕەنسا و روسیا و ھەروەھا کێشەی ئۆکرانیایان تاوتوێکرد.
دوای كۆبوونه‌وه هیچ كام له سه‌رۆكانی فڕه‌نسا و روسیا روونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه نه‌دا.
هه‌ر دوێنێ سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا هۆڵاند لە ئێواره خوانێكدا له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما کۆببووه‌وه.