05 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
یەمەن - AA
حووسییهكان، ٣٢ دهریاوانی میسرییان ئازادكرد كه بههۆی چوونه ناو سنووره ئاویهكانی یەمەن به رێگهی نایاسایی دهستگیرکرابوون.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاویکردەوە بەپێی بڕیارێکی لێبوردن کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی حووسییەکان، مەهدی مشات-ەوە دەرکراوە، دەریاوانە میسرییەکان ئازادکراون.
ئاماژەی بەوەیشکردووە کە ئەو ٣٢ دەریاوانە میسرییانە لە ماوەکانی رابردوودا، بههۆی چوونه ناو سنووره ئاویهكانی یەمەن به رێگهی نایاسایی دهستگیرکرابوون.
باس لەوەشکراوە کە ئازادکراوەکان بە فڕۆکەیەکی تایبەتی میسری لە فڕۆکەخانەی سەنعاوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
لای خۆیەوە سەرۆکوماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە تویتێکدا بڵاوەکردەوە کە لە ئەنجامی هەوڵە چڕەکان، ٣٢ دەریاوانەکە لە یەمەن ئازادکراون.