Dildar Baykan
05 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی بەراییدا له ئه‌مریكا كه له ویلایەتی ئایۆوا ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی دره‌نگ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه‌ی بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ، پارتی دیموكرات توانی ته‌نها له‌سه‌دا ٦٢ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه رابگه‌یه‌نێت.
پەنجاونۆههمین هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا كه له سێی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه به هه‌ڵبژاردنی بەرایی له ویلایه‌تی ئایۆوا ده‌ستیپێكرد.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا كه له ئایۆوا له‌سه‌ر شێوازی كۆبوونه‌وه‌كانی پارت ئه‌نجامدرا، پاڵێوراوانی دیموكراتەکان و كۆمارییه‌كان كێبڕكێیان كرد.
له كاتێكدا پارتی كۆماری به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٩٧،١ی سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یاند، دیموكراته‌كان به‌هۆی ''هه‌ڵه‌ی كۆده‌وه'' دوای ١٩ كاتژمێر توانی ته‌نها له‌سه‌دا ٦٢ی رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی لقی ئایۆوای پارتی دیموكرات، تایلۆر پرایس له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجامه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی دڵنیا نه‌بوون له ئه‌نجامه‌كان تا ئێستا بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه، داوای لێبوردنیشی كرد به‌هۆی دره‌نگ بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كان له كهبڕكێی نێوان پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتدا، پیت بوتیگ به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٢٦،٩ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
زانیاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو له باره‌ی واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
- كۆمپانیای جێبه‌جێكار داوای لێبوردنی كرد
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاری جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌هۆی دره‌نگ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه داوای لێبوردنی كرد
- پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریكا
له ئه‌مریكا چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت و به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی له‌نێوان كاندیدانی پارتی كۆماری و پارتی دیموكرات ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ندێک له پارته بچووكه‌كان و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان كه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كه‌ن هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نییه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه.
دوای برۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی بەرایی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له پاڵێوراوانی پارته‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی پێنج مانگ ده‌خایه‌نێت له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌دا دیاری ده‌كرێت كه كێ ده‌بێته كاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئەمریکا.