سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد
- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، برونۆ ئوبێرت و شاندێکی یاوەری کرد.
Arbil
هەولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، برونۆ ئوبێرت و شاندێکی یاوەری، کۆبووەوە.
ماڵپەڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەکدا، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردووەتەوە کە ھەوڵەکان بۆ گفتوگۆی ھەولێر ـ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام دەبن، ھەروەھا جەختیکردەوە لە ھەماھەنگی و ھاوکاریی نێوان کۆمەڵگەی نێودەڵەتی و حکوومەتی عێراق و وڵاتانی ھاوپەیمان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی سەرھەڵدانەوەی داعش و دانانی میکانیزمێک بۆ مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمان.
چۆنیەتیی برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، سەردانە مەیدانییەکەی شاندی میوان بۆ ناوچەی شنگال، ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا بەمەبەستی سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکە، بارودۆخی ئێستای بەغدا و ناوزەدکردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و دۆخی ئابووری و ئاسایش و مەترسییەکانی داعش بەگشتی، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.