سياسەت

راگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق

ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 05.02.2020 - نوێکردنەوە : 06.02.2020
راگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هاتووە،'' لای هەمووان ئاشكرایە كە ناوچەكە وعێراق و كوردستان، بەدۆخێكی هەستیار و چارەنووس سازدا تێدەپەڕێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك هەمیشە ئامانجی بەدیهێنانی ئامانجە دەستووری و سیاسی و پیشەییەكانی جەماوەرە''.

لە راگەیەندراوەکەدا لەسەر رەوشی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، چەند پێشنیارێکیان خستۆتەڕوو کە خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە کە ئەمانەن:

''١- لەسەر ئاستی عێراق، پێكهێنانی حكوومەتێك داخوازیەكانی خۆپیشاندەران قبوڵ بكات و كێشە سیاسی و یاساییەكان كۆتایی پێ‌ بێنێ‌ و دژایەتی گەندەڵی و مشەخۆری بكات، وە هەروەها عێراق لەهەر جۆرە شەڕوشۆڕێكی دەرەكی و ئاژاوەیی ناوخۆ و تایفەگەری بەهەرپاساوێك بێ‌، بپارێزێت، پشتیوانی دەكەین.

٢-لەسەر ئاستی كوردستان، هێزە كوردستانییەكان پێویستە لەبەر رۆشنایی رووداوەكان، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی بەرپرسیارانە ئەنجام بدەن بۆ گەڵاڵە كردنی ئەركە هاوبەشەكان.

سەبارەت بە بارودۆخەكەش نەخشەڕێگای نوێی پێویست دابڕێژن، ئەو ئەركانەش لە كوردستاندا، بەندن بەچارەسەركردنی كۆی كێشەكانی خەڵك، لەپێشەوەیان پاشەكەوتی مووچە، دژایەتی گەندەڵی، پێشخستنی حكوومەت و سیستەمی حوكمڕانی كە سەروەری یاسا و یەكێتی خەڵك و خاك و نەتەوە دەستەبەر بكات.

هاوكات، رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و باقی هێزەكان، كۆتایی پێ‌ بێنێ‌.

٣- لەسەر ئاستی ناوخۆی یەكێتیش: ئەنجومەنی باڵا، بەئەركی خۆی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی و تەواوی ئۆرگانەكانی یەكێتی دەزانێت، بڕیارەكانی لەچوارچێوەی پرنسیپە پەسەندكراوەكانی چوارەمین كۆنگرە لە ساغكردنەوەی بڕگەكانی پەیڕەوی ناوخۆدا دوا بڕیاریان لەسەر بدرێت و تەواوی ئۆرگانەكان و هەڤاڵانی یەكێتی دڵسۆزانە پابەندی بڕیارەكان بن."

لەبارەی کێشەکانی غاز کە لەم چەند رۆژەی دواییدا لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵدا، ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوا دەکات بەزووترین كات لێكۆڵینەوە لەكۆی كێشەكان بکرێت بە ئاڕاستەی چارەسەركردن داوا دەکات کە لێپێچینەوەی یاسایی لەوانەی بەرپرسیارن، بكرێت و دەست تێوەردانی لاوەكی لەرێساكانی حكوومەت كۆتایی پێ‌ بهێندرێت. ''

هاوکات سەبارەت بە كۆی ناوەڕۆكی بەیاننامەکەش، ئەنجوومەنی باڵا رایدەگەیەنێت کە، زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و تەواوی حزبە سیاسیە تێكۆشەرەكان ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن