قاھیرە
سەرۆکی بەرەی رزگاری نەتەوەیی مسر ( ئەحمەد سەعید) بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: ئەوان بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری پشتگیری ئەو پاڵێوراوانە دەکەن کە خاوەن رابردووی سەربازی بن و تا ئاشکرا کردنی کاتی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و پەرلەمان؛ بڕیاری کۆتایی بۆ پشتگیری کردن لە پاڵێوراوەکان نادەن.
میدیاکانی مسر بڵاویانکردەوە وەزیری بەرگری و سەرئەرکانی سوپا (عەبدولفەتاح سیسی) خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرکۆماری پاڵاوتووە و بۆ پشتگیری کردنی سیسی کەمپینێکی کۆکردنەوەی ئیمزا دەستیپێکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر گوتەبێژی سوپای میسر ( ئەحمەد عەلی) ئاشکرایکردبوو سیسی بە تەمای وەرگرتنی پۆستی سەرکۆمار نییە.