Zana Natık Kerem
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر، حەیدەر عەبادی کۆبوویەوە.
نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەتەوە.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم و سەرۆکی ھاوپەیمانیی قەرار، ئوسامە نوجێفی و ئەمینداری گشتیی پارتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی، جەمال زاری و سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری کۆبوویەوە.
چاوەڕان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوام بێت.
دوێنێ شەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتبووە بەغدا.