Mehmet Nuri Uçar,Muhammet Ali Kemal
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
جیددە - AA
رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییکرد لە بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی پاراگوای لە ئیسرائیل لە قودسەوە بۆ تەل ئەبیب.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بڕیارەکە بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیی لێکراوە و ئەمە نیشانەی رێزگرتنی پاراگوایە لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەوبارەیەوە و ئاماژەی رێزی ئەو وڵاتەیە بەرامبەر بەرپرسیارێتییە سیاسییەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا گوتەکانی سکرتێری گشتیی رێکخراوەکە، یوسف بن ئەحمەد عوسێمین کە رایگەیاندووە "هیچ هەنگاوێک رەوایەتیی نییە کە دژی پێگەی مێژوویی، یاسایی قودس بێت" جێکراوەتەوە.
هەروەها عوسێمین داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کردووە پشتیوانیی لە هەڵوێستەکان بە ئاراستەی "بڕیارە رەواکان و چارەسەر لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت و دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی گشتگیر" بکەن.