Ramal Mahmood
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی CNN Türk لەبارەی پێشهاتەکانەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
نومان کورتوڵموش لەبارەی بڕیاری خاڵبەندی نێودەوڵەتی کرێدییەوە بۆ تورکیا، گوتی: "ناو بەناو دەزگاکانی خاڵبەندی کرێدی بەنەرێینەوە مامەڵەیان لەگەڵ تورکیا کردووە لەژێر رۆشنایی مەترسی سیاسیشدا نەک تەنها مەترسی ئابووری. من لەو بڕوایەدام کە دەزگای خاڵبەندی کرێدی بەشێک بێت لەو هەڵمەتی یاریکردنەی کە بەرامبەر تورکیا دەکرێت بۆ گۆشەگیرکردنی لەلایەن هەندێک کاراکتەری نێودەوڵەتییەوە".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی هەڵمەتی "بەڵی بۆ تورکیایەکی بەهێز" کە لەلایەن کەسانی ناودارەوە دەستی پێکراوە، گوتی: "هەموو کەس ئازادە لە دەربڕینی تێروانینی خۆی. ناکرێت هەڵمەتێکی نێگەتیڤ دژی ئەو کەسانە دروست بکریت کە بە بەڵێ یان بە نەخێر دەنگ دەدەن. خۆی دوو بژاردە هەیە 'بەڵێ' و 'نەخێر'. بەکەس ناڵێین بۆ تێڕوانینی خۆت خستە روو. هەموو کەس ئازادانە دەنگ بە بژاردەیەک دەدات و رێز لە تێڕوانین و دەنگدانی یەکتر دەگیرێت".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوە دا کە بە'بەڵێ' دەنگدان بەواتای پشتیوانیکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دێت و، گوتی: "دەنگدان بە بەڵی لەسەر سندوق، بەواتای پشتیوانیکردنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دێت. لەوە گومانتان نەبێت. ئەوانەی بەنەخێر دەنگ دەدەن با بەهەڵە تێنەگەن و لێدوانێکی بەئەنقەست نەدەن و بڵێن 'ئەی ئەوانەی بەنەخێر دەنگ دەدەن، نایانەوێت بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە؟' هەست دەکەم ئەو دەنگانە دێنە گوێم. نەخێر مەبەستم ئەوە نییە. بەڵام ئەگەر دەنگی بەڵێ سەرکەوت ئەوا بەشێوەی کاریگەرتر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبێت".