Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادەکەی لە چوارچێوەی دۆسیەیەکدا کە لە دیاربەکر لەدژی کراوەتەوە و دوای ئەوەی کە ئاگادارکراوەتەوە و نەچووە بەدەم داواکاریی دادگاوە، گوتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری قەرسی پارتەکە، ئایهان بیلگەن لە چوارچێوەی بڕیاری ''راپێچکردنی زۆرەملێ''دا لە ئەنقەرە دەستبەسەرکرا.
دوای ئەوەی کە هەمواری دەستوور سەبارەت بەهەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی پەرلەمانتاران لە رۆژنامەی فەرمییدا بڵاوکرایەوە، لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانەی لەدژی پەرلەمانتاران تۆمارکراون، درێژەی هەیە.
لەو میانەیەدا و سەرەڕای ئاگاداکردنەوەی بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادەکەی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی لەدیاربەکر لە چوارچێوەی دۆسیەیەکدا کە لە دژی کراوەتەوە، ئایهان بیلگەن نەچووە بەدەم ئاگادارکردنەوەکەوە، هەربۆیە لە چوارچێوەی بڕیاری ''راپێچکردنی زۆرەملێ'' و بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادەکەی لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە، لە کاتێکدا دەیویست بەرەو ئیستانبوڵ بفڕێت، بیلگەن دەستبەسەرکرا.
ئەوەش زانراوە کە دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، بیلگەن رەوانەی دیاربەکر دەکرێت.