Rewa Mahmut Hasan
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بەمەبەستی پاراستنی ئەمن و ئاسایش لە تەواوی تورکیادا، ئۆپەراسیۆنی "هوزور تورکیا ٢" لەسەر شارەکانی تورکیادا دەستی پێکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکانی ئاسایش، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، چالاکە مەدەنیەکان، رووبەڕووبوونەوەی قاچاخ و تاوان، تیمی تایبەت، پۆلیسی هاتوچۆ، رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، یەکەکانی دەریایی و ئاسمانی کە ژمارەیان ٩ هەزار و ٣١ تیم دەبێت، ٥٠ هەزار و ٦٩٦ کەس بەشداریان تێدا کردووە.
١٢ هەلیکۆپتەر، ١٩ کەشتی پۆلیس، ٢٠١ سەگی راهێنراو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداریان پێکراوە.
هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٤ هەزار و ٩٦٧ شوینی هەستیار لەناو شارەکان و لە دەروازەکانیاندا دیاری کراون و خاڵی پشکنینان لێ دانراوە.
هەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە شاری ئیستانبوڵ و لە ٣٩ شارۆچکە، زیاتر لە ٥ هەزار پۆلیس چاودێری شوێنەکان دەکەن و ١٥٩ خاڵی پشکنین
بەشی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا، دەستی پێکردبوو.