Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی هەدەپە، هودا کایا لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەئیستانبوڵ، هودا کایا-یان لە ناوچەی فاتیح دەستگیرکردووە. دوای ئەوەی پشکنینی تەندروستی بۆ کرا، پەرلەمانتارەکەی هەدەپە رەوانەی دادگای ئیستانبوڵ لەناوچەی چاغڵایان کرا.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن هەدەپەوە بڵاوکراوەتەوە، هۆکاری دەستگیرکردنی کایا بڕیاری بردنییەتی بۆ دادگا بەمەبەستی ئیفادەدان، بەهۆی گوتەکانییەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەکۆنفرانسی ئیسلامیی دیموکراسیی.