Rewa Mahmut Hasan
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
تاران- AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رەخنەی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گرت کە لەبارەی رێگریکردن لە پەنابەران و هاووڵاتییانی ئێرانی و ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی دیکەوە داوێتی، بۆچوونە ناو ئەمریکا.
محەمەد جەواد زەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا دەڵێت "رێگریکردن لە موسوڵمانان تاکو نەچنە ئەمریکاوە، دیاریەکە بۆ لایەنگرانی توندوتیژی".
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف نووسیوێتی: "قەدەغەکردنی چوونە ناوەوە لە حەوت وڵاتی موسوڵمانشین، نیشانەی ئەوەیە کە دەنگۆکانی ئەمریکا بێ بنەمان، هەندک ناکۆکی هەیە لەنێوان ئێران و ئەمریکا. بەڵام سەرەڕای ئەمە ئەو قەدەغەیەی کە بەسەر موسوڵماناندا جێبەجێ دەکرێت، نیشانەیەکە بۆ بێ بنەمایی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەم وڵاتە لەگەڵ گەلی ئێراندا دۆستە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستی بەدیالۆگ هەیە".