Zana Natık Kerem
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
قاهیرە ــ AA
سەركۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی دوایین پەرەسەندنەكانی رەوشی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا، ئیمانویڵ ماكرۆن تاوتوێ كرد.
لە بەیاننامەیەكدا كە سەرۆكایەتی میسر بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە سەركۆماری ئەو وڵاتە، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆكی فەڕەنسا، ئمیانویڵ ماكرۆن پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بە پێی بەیاننامەكە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، دوایین پەرەسەندنەكانی تایبەت بە رەوشی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ كراون، هەروەها لە بارەی هەوڵە هاوبەشەكان كە میسر و فەڕەنسا بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری ناوچەكە خستوویانەتە گەڕ، گفتوكراوە.
فەڕەنسا و میسر گرنگی بەو هەوڵانە دەدەن كە بە ئامانجی چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراونەتەگەڕ.