Mehmet Tosun,Rewa Mahmut Hasan
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
بایبورت - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئیتر تورکیا وەک پێشتر نییە کە تەنھا پارێزەری سەربازیی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دیار بێت. ئەوانەی ئێمە بە تورکیای ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ دەچوێنن، دەزانن کە کەوتوونەتە ھەڵەیەکی زۆر گەورەوە".
سەرکۆماری تورکیا ، گوتی: "ھیوادارم لە دوای ئەوەی ئەتاتورکیشیان کردە بەشێک لە کارەکانیان، باش لەو کەسانە تێگەیشتن کە تاکو ئەمڕۆ لەو ھێرشانەی دەکرێنە سەرمان خۆشحاڵی خۆیان نەشاردووەتەوە. پەیوەندیدار بەمەوە ئەو لێدوانانەی (لەمبارەیەوە) دەشدرێن بە ئەرێنی دەبینم".
ھەروەھا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو رۆژانە کۆتاییان ھات کە بەناوی بەھا ھاوبەشەکانی کۆمارەکەمان دژایەتی دیموکراسی، گەل، بانگ و ئاڵاکەمانتان دەکرد. قۆناغی تۆڕە ناپاکەکانی وەک پێسنیلڤانیانشینی تەڵەکەباز تەواو بوو کە پێداویستییەکانی ئەوانی دابین دەکرد".