Zana Natık Kerem
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
قودس ــ AA
پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست)، بە خوێندنەوەی دووەم و سێیەم، یاسایەكی پەسەند كرد كە بۆ هەر بڕیارێك لە بارەی دابەشكردنی قودس داوای رەزامەندی سێ لەسەر یەكی ئەندامانی كنێست دەكات.
بە پێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی رایگەیاندنی كنێست كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، یاساكە لە كۆی ١٢٠ ئەندامی كنێست، بە زۆرینەی دەنگی ٦٤ ئەندام پەسەند كرا كە لە بەرامبەردا، ٥١ ئەندام بە پڕۆژە یاساكە رازی نەبوون و بە نەخێر دەنگیان لەسەرداوە.
لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوەدراوە كە بە پێی یاسا نوێیەكە، ئەوە هەمواركردنەوەیە بۆ "یاسای بنەمای: قودس پایتەختی ئیسرائیلە و لە بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ سازشكردن لە سەروەری ئیسرائیل لە هەر بەشێك لە قودس، پێویستی بە رەزامەندی ٨٠ ئەندامی كنێست دەبێت".
هەر لە بەندەكەی پێشوودا بەر لەوەی هەموار بكرێتەوە، بۆ دابەشبوونی قودس پێویستی بە رەزامەندی ٦١ ئەندامی كنێست هەبوو.
هەر بە پێی یاسا نوێیەكە، ئەگەری كشانەوەی ئیسرائیل لە قودسی رۆژهەڵات لە داهاتوودا، ئەستەم دەبێت.
بەڵام بە پێی یاسا نوێیەكە، دەكرێت سنووری شارەوانی قودس هەموار بكرێتەوە، وەك ئیسرائیل دایڕشتووە بەوەی دەتوانرێت ناوچەكانی ئیسرائیل بخرێتەسەری، یان لە گەڕەكەكانی فەڵەستین تیادا دەربكرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی كنێست راشیگەیاندووە "پڕۆژە یاساكە رێگە بە دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی هێڵەكانی شارەوانی قودس دەدات، بەوەی ناوچەكان لە شارەكە لەژێر سەروەرەی ئیسرائیل دەمێننەوە، بێ ئەوەی هیچ هیچ بەشێك لە پایتەختەكە بمێنێتەوە".
نووسینگەی راگەیاندنی كنێست ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر حكوومەتی ئیسرائیل ویستی سازش لەسەر ئەو ناوچانەدا، بكات ئەو كات پێویستی بە ریفراندۆمی نیشتمانی نابێت، هەروەك ئێستا بۆ سەر هەر زەویەكی ئیسرائیل دەكرێت كە خاوەن سەروەرین، بەڵام نەك بە دەنگی سێ لەسەر یەكی ئەندامانی كنێست.
نووسینگەكە روونی كردووەتەوە، دەتوانرێت تانە لەو ماددەیە بدرێت كە داوای دەنگی سێ لەسەر یەكی ئەندامانی كنێست، بۆ دابەشبوونی قودس دەكات.