Zana Natık Kerem
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن)، ئێریك باهۆن رایگەیاند كە لە میانی ١٠ رۆژی رابردوودا، ٦٠ تیرۆریستی داعشیان لە یەمەن كوشتووە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئێریك باهۆن گوتی: "ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكا بۆ بەرنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەكانی دەرەوەی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومەتی یەمەن بەردەوامە، دوێنێ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پارێزگای بەیزا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ئەنجام دا".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئاكامی دوو هێرشەكەدا، نۆ تیرۆریست كوژران.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە لە میانی ١٠ رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئەمریكا، ٦٠ تیرۆریستی داعشیان لە یەمەن كوشتووە.