Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجامی دەدەن، 50 مووشەك، 300 گولـلە تۆپ و سێ حەشارگەیان دۆزیوەتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، پێشهاتەکانی ئەو ئەو ئۆپەراسیۆنەی راگەیاند كە بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجامی دەدەن.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هێزە ئەمنییەكان لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، 50 مووشەك، 300 گولـلە تۆپ و سێ حەشارگەیان دۆزیوەتەوە.
پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو كە هێزە ئەمنییەكان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی سنووری باشووری پارێزگای كەركووك و سنووری قەزای خانەقین باكووری پارێزگای دیالە باكوور دەست پێ كردووە.