Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
پارێزگاری پێشووی نەینەوا، ئەسیل نوجێفی رایگەیاند "شنگال و هەردوو ناحیەی سنونێ و خانەسۆر، هەروەها ناحیەی قەحتانییە سەر بە قەزای بەعاج لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکە و باڵە جیاوازەکانیدان".
ئەسیل نوجێفی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لەبارەی بوونی پەکەکە لە شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
نوجێفی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەو ئیدارەیەی پەکەکە لە ناوچەکە فەرزی کردووە، هیچ پەیوەندیی بە عێراق و ئیدارەی خۆجێی پارێزگای نەینەوا و هەرێمی کوردستانەوە نییە. ئاسایشیان، پەیوەندییان، هەمووی لە باڵەکانی پەکەکەن لە سووریا. ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی خەڵکی ئاوارەبووی ناوچەکە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان".
پارێزگاری پێشووی نەینەوا داوا لە سوپای عێراق دەکات پەکەکە لە شنگال دەربکەن و دووبارە قەزاکە بە پارێزگای نەینەوا گرێی بدەنەوە و راشیگەیاند کە بەمشێوەیە هیچ بیانوویەک بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عێراق نامێنێتەوە.