سياسەت

پارتی: "پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە هەڵبژاردن دوابخرێت و ئێمە لەگەڵیدا نین"

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، زانا مەلا خالید: "پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە، هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و لەگەڵ هیچ جۆرە درێژکردنەوەی وادەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەماندا نییە".

Hawkar Yaseen  | 01.12.2021 - نوێکردنەوە : 06.12.2021
پارتی: "پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە هەڵبژاردن دوابخرێت و ئێمە لەگەڵیدا نین"

Arbil

هەولێر - AA - هاوکار یاسین

کەمتر لە ساڵێک ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئێستا باس و خواسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان بابەتێکی گەرمی نێو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگای ئاژانسی ئانادۆڵو رای فەرمی خۆیان دەربارەی هەڵبژاردنەکان و یاساکەی دەردەبڕن و دەڵێن کە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان و هەمواری یاساکەین.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، زانا مەلا خالید لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "پرۆسەی دیموکراسیی بەلای ئێمەوە گرنگە وەک خۆی بڕوات، سەرەڕای ئەوەی ئەگەر ناکۆکی سیاسییش هەبێت لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام پرۆسەی دیموکراسیی نابێت لەمپەری بۆ دروست بکرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراویی خۆیدا بەڕێوەبچێت و لەگەڵ هیچ جۆرە درێژکردنەوەی وادەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەماندا نییە".

چەند رۆژی رابردوو، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوویەوە، میدیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان وا بڵاویان کردەوە لە کۆبوونەکەدا، مەسعود بارزانی رایسپاردوون هەرچۆن بێت دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت، دەربارەی ئەو کۆبوونەوەیە زانا مەلا خالید گوتی: "ئەو کۆبوونەوەیەی هەمانبوو لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بوو کە تەنیا بابەتمان هەڵبژاردن نەبوو، سەرۆک بارزانی مەبدەئی ئەوەیە کە پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتێکدا لەوادەی خۆیدا بڕوات و هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و ئەو ناکۆکییە سیاسییانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەن نەبنە هۆکار بۆئەوەی کە ئەم مافەی گەلی کوردستان زەوت بکرێت و هەڵبژاردن بەڕێوە نەچێت، ئەمە مافی خەڵکە و دەبێت ئيمە لەگەڵ مافی خەڵک بین"....

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن