Hemin Hüseyin
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
هەولێر - AA
لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێکرد.
بڕیاروایە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکرێت و دەرەنجامەکان بخرێنەڕوو.
رۆژی دووی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەكێتیدا بڕیاردرا ئەمساڵ گشتپرسی ئەنجامبدرێت و شاندێکی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهات، تاوەكو ئێستا ئەوشاندە هاوبەشە لەگەڵ یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزووتنەوە، حزبی شیوعی، سۆسیالیست، زەحمەتکێشان، 11 حزبی تورکمانی کۆبوونەتەوە.
هەفتەی رابردووش بۆ ئەم مەبەستە شاندەکە لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
جێگەی ئاماژەیە رێوشوێنێکی ئەمنی توند گیراوەتەبەر و بڕیار وایە دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدرێت.