Sarmand Hameed
12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
هەولێر - AA
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل بە یاوەری بریکاری وەزارەت، سەربەست لەزگین لەگەڵ بەرپرسی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و نوێنەری فەرماندەی گشتی هاوپەیمانان لە هەرێم، جەنەڕاڵ فۆرتێزا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و پەیوەست بە دۆخی ناوچەکە و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاونان بۆ بنبڕکردنی جمجوڵی تیرۆریستانی داعش بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کرا.
لەلای خۆیەوە وەزیری پێشمەرگە هەرێمی کوردستان سوپاسی پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان گیانفیدایانە رێگری لە هەر جموجۆڵێکی تیرۆرستی دەکەن کە کاربکاتە سەر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.