Hemin Hüseyin
29 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
هه‌ولێر - AA
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حزبه، نێچیرڤان بارزانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد و جەختیان لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە واده‌ی خۆیدا کردەوە.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حزبه، نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ندامیه‌تی ژماره‌یه‌ك لە ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌ڵاحه‌ددین محەمەد به‌هائه‌ددین كۆبوونه‌وه و دواتر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانییان دایه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ''كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌و چوارچێوه‌یه بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندایه له به‌غدا كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، سوپاسی هه‌ڵوێستی جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كه ده‌ستیپێكردووه، هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ دروستكردنی كۆده‌نگییه‌ك له به‌غدا له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد''.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ''پێمان خۆشه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بچینه به‌غدا، ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشكرایه پارتی و یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه به‌غدا و پێمان خۆشه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شداربن، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك رۆژیشدا نه‌چن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كار بۆ به‌ده‌ستهنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ن''.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ''تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمیی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له ئێمه نه‌كردووه و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش تا ئێستا ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت''.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌ڵاحه‌ددین محەمەد به‌هائه‌ددین له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه گوتی: ''قسه هه‌یه كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دوابخرێت به هه‌ندێك مه‌رج و داواكاری، بۆیه تا ئێستا ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ین كه له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌گه‌ریش بڕیارێكی به كۆمه‌ڵی له‌سه‌ر دروست بكرێت ئه‌وا داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌وكات كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كه بكات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵوێستی ئێمە ئه‌وه‌یه کە ٣٠ی ئەیلوول ھەڵبژاردن بکرێت''.