سياسەت, عێراق

نێچیرڤان بارزانی و ھادی عامری پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و ھەرێمیان تاوتوێ کرد

aسەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ھادی عامری دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق، ھەروەھا پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و ھەرێمیان، تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 26.02.2025 - نوێکردنەوە : 27.02.2025
نێچیرڤان بارزانی و ھادی عامری پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و ھەرێمیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ھادی عامری دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق، ھەروەھا پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و ھەرێمیان، تاوتوێ کرد.

سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە ھادی عامری.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارێکدا، باس لە دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق کراوە، ھەروەھا پرسە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و ھەرێم و پەیوەندییەکانیان بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی نیشتمانی دەستەبەر بکات، خراوەتە بەرباس.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی دیدارەکەدا، ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە گرنگی بەھێزکردنی دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان ھەموو لایەنە عێراقییەکاندا و کاری ھاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی وڵات و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بە ڕۆحی ھاوکاری و ھاوبەشیی نیشتمانی کردەوە، ھەروەھا ھەردوولا باسیان لە دۆخی وڵات و گرنگیی پارێزگاریکردن لە یەکڕیزیی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی گرنگیدانی ھەرێمی بۆ بەردەوامیی ھەماھەنگی و ھاوکاری لەگەڵ ھەموو ھێزە نیشتمانییەکان لە عێراق دووپات کردووەتەوە، ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی پشتگیریکردنی ھەوڵەکانی حکوومەتی فیدراڵیی لە بەدیھێنانی ئاسایش، سەقامگیری و بەھێزکردنی ھاوبەشیی نیشتمانی کە لە بەرژەوەندیی تەواوی وڵاتدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın