Sarmand Hameed
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
دواى ته‌واوبوونى دوايين رۆژى كار و چالاكييه‌كانى كۆڕبه‌ندی ئابووریی جيهان له داڤۆس، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامى رۆژنامه‌واناندا باسی له به‌شدارییان له كۆڕبه‌نده‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق و ناوچه‌كه كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی عێراقه‌وه، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه له عێراق روونه، ئه‌م هێزانه له‌سه‌ر داوای عێراق هاتوون بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه و تا ئێستاش وای ده‌بینین كه مانه‌وه‌یان له عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویسته، چونكه تا ئێستاش داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق، بۆیه پێمان وایه ئه‌م هێزانه ده‌بێت بمێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو لایه‌كمان به بڕواوه ده‌توانین بڵێین داعش كۆتاییهاتووه".
ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی له كۆڕبه‌ندی ئابووريی جيهاندا له داڤۆس و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆسه‌وه بانگێشتكراوین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداریمان كردووه، بۆ ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكه كه به‌شدار ده‌بین له‌م شوێنانه دید و بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشهاتانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای واتانی دیكه كه به‌شدار ده‌بن له‌م كۆنفرانسه‌دا، باس بكه‌ین، چونكه پرسی عێراق و ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه، جێی بایه‌خی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یه و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی ده‌ره‌وه، سكرتێری گشتيى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆك ترەمپ و كۆمه‌ڵێك له سه‌رۆكی وڵاتانی دیكه و سه‌رۆكوه‌زیران و كۆمپانیاكا جیهانییه‌كان باسی دۆخی عێراق و دید و بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به هه‌موو لايه‌ك گه‌ياند. ده‌توانم بڵێم ئاستی دیپلۆماتیی و كاری هه‌رێمی كوردستان باشه و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێگه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی عێراقدا و به‌پێی ده‌ستوور، جێی رێز و بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه”.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان له داڤۆس به‌تایبه‌تيش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد: "له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ترەمپ باس كرد، ئه‌و رێزێكی زۆری هه‌بوو بۆ رۆڵی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوچه‌كه‌دا هه‌م بۆ پاراستنی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه و هه‌م رێز و پێزانينى هه‌بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان كه بۆته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی دیكه و شوێنێكی ئارامه، ڕێز و پێزانینی هه‌بوو بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستای عێراق و بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌ياند: "ئێمه پێشتریش هه‌ڵوێستی خۆمان به ڕوونی نیشانداوه و ئێستاش ده‌ڵێین هه‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بۆ هه‌موو عێراق پێویسته و ئێمه به ڕوونی ئه‌مه‌مان گوتووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ترەمپیش باسمان كردووه".
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، ده‌رباره‌ی گرنگی و كاریگه‌ریی دانانی ئاڵای كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وڵاتی ئه‌مریكا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن، ده‌زانن كه هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه له‌ناو عێراقدا. بێگومان دانانی ئاڵای كوردستان بۆ هه‌موو كوردێك شتێكه جێگه‌ی خۆشحاڵییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بزانین به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئه‌م پرسه رێپێدراوه كه له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانرا، پێموایه جێگه‌ی خۆشحاڵییه بۆ هه‌موو كوردێك له هه‌ر شوێنێك بێت، هه‌روه‌ها په‌یامه‌كه ته‌نها بۆ كوردانی عێراق نه‌بووه، به دیدی من بۆ هه‌موو گه‌لی كورد بووه كه خۆشحاڵ بن به‌وه‌ی كراوه، ئه‌م رێزلێنانه ته‌نیا رێزلێنان نییه بۆ كه‌سێك، ئه‌مه رێزگرتنه له خه‌بات و قوربانيی گه‌لێك بۆ خوێنی شه‌هیدانی گه‌لێك كه له مێژوودا ماندوو بوون و خه‌باتیان كردووه و زه‌حمه‌تیان كێشاوه. پێموایه دانانی ئه‌و ئاڵایه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مێژووه‌یه و بۆ ته‌نیا كه‌سێك نه‌بووه، ئه‌مه بۆ هه‌موو گه‌لی كورد بووه و من پیرۆزبایی له هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه و هه‌ر كوردێك له هه‌ر شوێنێك بێت".