Sarmand Hameed
25 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق نەجاح ئەلشەمەری کرد.
ماڵپەڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بڵاویکردووەتەوە لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا پێشھاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا.
ھەروەھا لە ھەواڵەکەدا ھاتووە کە ھەردوولا نیگەرانییەکانی خۆیان لە سەرھەڵدانەوە و بەھێزبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو و بە پێویستیشیان زانی تێپەڕاندن و کارکردن لەسەر بابەتە گرنگ و ستراتیژییەکانی عێراق بە پێی تەوافوقی نیشتیمانی بێت.