سياسەت

ئەردۆغان: "نابێت رێگە بدرێت ليبيا بكرێتە گۆڕەپانى جەنگى رێكخراوە تیرۆريستييەكان"

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە سەردانێكى فەرمى و بە سەرۆكايەتى شاندێكى باڵای وڵاتەکەی گەيشتە جەزائير، لەگەڵ هاوتا جەزائیرییەکەی، عەبدولمەجید تەبوون کۆبوویەوە.

Mahmut Geldi  | 26.01.2020 - نوێکردنەوە : 27.01.2020
ئەردۆغان: "نابێت رێگە بدرێت ليبيا بكرێتە گۆڕەپانى جەنگى رێكخراوە تیرۆريستييەكان"

Turkey

جەزائير - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە سەردانێكى فەرمى و بە سەرۆكايەتى شاندێكى باڵای وڵاتەکەی گەيشتە جەزائير، لەگەڵ هاوتا جەزائیرییەکەی، عەبدولمەجید تەبوون کۆبوویەوە.

لە دواى كۆبوونەوەكەدا، هەردوو سەرۆك كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى هاوبەشيان رێكخست.

ئاڵۆزييەكانى ليبيا، تەوەرێكى سەرەكى كۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆك بوو. ئەردۆغان لەو بارەيە گوتى: "وەکو توركيا بە هەموو تواناكانمان بەردەوام دەبين لە پاڵپشتيكردنى برا ليبييەكانمان".

گوتيشى: "نابێت رێگە بدرێت ليبيا بكرێتە گۆڕەپانى جەنگى رێكخراوە تیرۆريستييەكان و بارۆنی جەنگەكان".

سەركۆمارى توركيا، رەخنەى لەو لايەنانە گرت كە پاڵپشتى حەفتەر دەكەن و گوتى: "خەڵاتكردنى هێرشكارەكان هەوڵێكە بۆ سزادانى ئەوانەى لەگەڵ ئاشتى و گفتوگۆدان".

ئەردۆغان، جەختى لەسەر بەردەوامبوونى هەوڵە ئاشتييانەكانى وڵاتەكەى كردەوە لە ليبيا و گوتى: "بەردەوام دەبین لە خەباتکردن لە پێناو راگرتنی ئەو خوێنەی لە لیبیا دەڕژێت".

سەبارەت بە پەيوەندى نێوان توركيا و جەزائير، سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، رايگەياند لەگەڵ سەركۆمارى جەزائير عەبدولمەجيد تەبوون هاوڕابوونە لەسەر هانگاونانى هاوبەش و هەماهەنگى لە بابەتى ليبيادا.

لەلاى خۆيەوە سەرکۆماری جەزائیر، عەبدولمەجید تەبوون، بەخێرهاتنى سەركۆمارى توركيا و شاندەكەى ياوەرى كرد، خۆشحاڵى خۆى دەبرى بە سەردانەكەيان و گوتى: "لەگەڵ سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان هاوڕابووین لەسەر بەرزكردنەوەى قەبارەى بازرگانى نێوانمان بۆ سەرووى پێنج مليار دۆلار".

هەروەها تەبوون، گوتيشى: "رەزامەندیم دا لەسەر پێدانی پارچە زەوییەک بۆ دروستکردنی باڵیۆزخانەی نوێی تورکیا لە جەزائیر لەسەر شێوازی تەلارسازی تورکی".

سەرکۆماری جەزائیر، عەبدولمەجید تەبوون راشیگەیاند دوای گەڕانەوەی ئەردۆغان بۆ وڵاتەکەی، سەردانی تورکیا دەکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın