سياسەت, عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "لە هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به‌ ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين"

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پەسەندکردنی ھەمواری یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ڕایگەیاند: "ئەمە ھەنگاوێکی دروست و ئومێدبەخشە و بە خێر و بەرژەوەندیی تەواوی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەگەڕێتەوە".

Zana Natık Kerem  | 03.02.2025 - نوێکردنەوە : 04.02.2025
نێچیرڤان بارزانی: "لە هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به‌ ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە پەسەندکردنی ھەمواری یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە و ڕایگەیاند: "ئەمە ھەنگاوێکی دروست و ئومێدبەخشە و بە خێر و بەرژەوەندیی تەواوی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەگەڕێتەوە".

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی لەبارەی پەسەندکردنی ھەمواری یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "پێشوازی لە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر ھەمواری یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵی دەکەین و دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەموو ئەوانە دەکەین کە لە ئامادەکردن و پەسەندکردنیدا، بەشدار بوون".

ڕاشیگەیاندووە: "سوپاس و پێزانینی تایبەتمان بۆ سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی ھەیە کە ھەر لە سەرەتاوە دڵسۆزانە و بە گیانێکی نیشتمانی، لەگەڵ ئێمە ھاوکار و یارمەتیدەر بووە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بە بوودجە و مووچە و شایستە دارایییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستخۆشی لە شاندی دانوستانکار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دەکەین".

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە: "ئەمە ھەنگاوێکی دروست و ئومێدبەخشە و بە خێر و بەرژەوەندیی تەواوی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دەگەڕێتەوە. ئومێدەوارین ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە و بە زووترین کات ھەواڵی دڵخۆشکەری چارەسەربوونی یەکجاریی پرسی مووچە و شایستە دارایییەکانی ھەرێمی کوردستانی بەدوادا بێت‌. دووپاتی دەکەینەوە کە لە ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بە دیالۆگ و لێکگەیشتن بەردەوام دەبین".

دوێنێ یەکشەممە لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ھەمواری یاسای بوودجەی گشتی پەسەند کراو بە پێی ئەو ھەموارکردنەوەی یاساکە، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەست پێ دەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın