Fahrettin İbrahim
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵە ئەنجامدا کە بە هۆی پێکدادانەکانی باکووری سووریاوە جەستەی سووتاوە و بە سەختی بریندار بووە.
ماڵپەڕی تایبەت بە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە ئەو منداڵەی لە باکووری سووریا، بە هۆی پێکدادانەکانەوە بریندار و جەستەی سووتاوە، گەیەندراوەتە هەرێمی کوردستان و لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت.
بەپێی ئەم هەواڵە، مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە باوکی محەمەد، حەمید محەمەدەوە کردووە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وێرای دەربڕینی هاوخەمی، پێی راگەیاندووە کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنی محەمەد درێخی ناکەن.