Sarmand Hameed
17 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم، خەمیس خەنجەر كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە لە دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كراوە و رۆشنایی خراوەتە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان، هەروەها هەردوولا هیوایان خواستووە كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیریی و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق.