Fakhradin Ibrahim Mohammad
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ماتیۆ تولەر و شاندی یاوەری كرد.
ماڵپەڕی مەسعود بارزانی لەبارەی دیدارەکەوە رایگەیاندووە کە "لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمریكا بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لای خواست".
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان، هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووتەوە و بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری دیدارەکە بوون.