Heman Hussein Yaseen
20 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لە عەلی باپیر کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
بەپێی ھەواڵێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە بۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی چوارەم و ھەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتیی ئەو حزبە کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سەر لەبەیانی رۆژی پێنج شەممە، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی و لە پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە بە بەشداری ٩٠٠ ئەندام چوارەمین کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی دەستی بەکارەکانی خۆی کرد و ماوەی دوو رۆژی خایاند.
لە کۆنگرەکەدا، وێرای ئەوەی ناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان گۆڕدرا بۆ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و، پۆستی ئەمیری کۆمەڵیش بۆ سەرۆکی کۆمەڵ گۆڕدرا و، جارێکی دیکە عەلی باپیر بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە.