ھەرێمی کوردستان.. ٧٧ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و یهك حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە ".
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و یهك حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٧ ھەزار و ٦٢٦ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٥٠٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە کە تیاییدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٣٨٦ پشکنین، ٧٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، ھاوکات لەو ژمارەیەش یهك کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لهدهستداوه.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
لە ھەریەک لە پارێزگاکانی ھەولێر، ٢٤ حاڵەت، سلێمانی حهفت حاڵەت، دھۆک ٣٧ حاڵەت و، ئیدارەی گەرمیانیش نۆ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و یهك كهسیش له پارێزگای دهۆك به هۆی ڤایرۆسهكهوه گیانی لهدهستداوه.
لە بەشێکی راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانییان.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٧ ھەزار و ٦٢٦ تووشبوو، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٥٠٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.