هه‌ولێر
عه‌لی باپیر گوتی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتوویانه هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی گوێیان لێ بگرن و ده‌یانه‌وێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان هه‌بێت.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، عه‌لی باپیر له قوتابخانه‌ی شەهیدانی یه‌كی شوبات له شاری هه‌ولێر ناوی خۆی له سیسته‌می بایومه‌تری تۆماركرد كه سیسته‌مێكی نوێی په‌یڕه‌وكراوه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایندە و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واییدا باسی له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و رێگه‌چاره‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی سیاسی و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئێمههاتین بۆ تۆماركردنی ناوی خۆمان له سیسته‌می بایومه‌تری، به‌و بۆنه‌یه‌وه روو له هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان گرنگییه‌كی زۆری پێبده‌ن، با قه‌یرانی ئابووری وقه‌یرانی سیاسی و بارگرژی سیاسی و نا ته‌بایی كه له هه‌رێمه‌كه‌ماندا هه‌یه و ده‌بێت خوا پشتیوانمان بێت زوو چاره‌سه‌ری بكه‌ین ساردتان نه‌كاته‌وه و نا ئومێدتان نه‌كاته‌وه، چونكه ده‌نگدان شاهێدی دانه، هه‌ركه‌سێك نه‌چێت و به‌قه‌ناعه‌تی خۆی شاهێدییهكی به‌هه‌ق بدات با دڵنیا بێت بۆشاییه‌ك به‌جێ ده‌هێڵێت ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه وه‌كو له رابردوودا بووه به ته‌زویر پڕ ده‌كرێته‌وه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك خۆی ببوێرێت له ده‌نگدان تووشی دوو گوناهـ ده‌بێت یه‌كه‌م كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه، دووه‌م بۆشاییه‌كی به‌جێ هێشتووه كه له‌جیاتی ئه‌و ده‌نگێكی به فرت و فێڵ ده‌درێت".
عه‌لی باپیر كه هاوه‌ڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئاسته‌كانی دیكه‌ی حزبه‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كرد گوتیشی: "بۆیه روو له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانییان هه‌یه بێن و خۆیان تۆمار بكه‌ن و كاتی خۆشی له كاتی ده‌نگداندا به ئیراده‌یه‌كی پته‌وه به ئیراده‌یه‌كه‌وه شاهێدی به‌هه‌ق بده‌ن، ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی پێیان وایه ده‌گونجێت كه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌وان بن ده‌نگیان پێ بده‌ن".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی روونی كرده‌وه: "ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئێستا ئێمه له هه‌رێمی كوردستان تێیداین، بێگومان قورسایی و گرانایی زۆری له‌سه‌ر دڵ و سینه‌ی هه‌موو كه‌س دروست كردووه، پێش هه‌موو كه‌س روو له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م كه له‌م ماوه‌یه‌دا جموجۆڵێك هه‌بووه، شاندی پارتی دیموكراتی هاتوون بۆ لای هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان و هه‌ندێكی دیكه ماون، با هه‌موو لایه‌ك باش بزانیین كه ئه‌گه‌ر خۆمان خه‌م بۆ خۆمان نه‌خۆین كه‌سی تر خه‌ممان بۆ ناخوات، باشترین شتێكیش كه ده‌یكه‌ین ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و نزیكی نێوانمان بگێڕێنینهوه، میلله‌تانی ته‌با ده‌توانن ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان بهێننه دی، به‌ڵام میلله‌تانی ناته‌با هه‌رچه‌نده به‌هێزیش بن به‌هۆی ناته‌بایی و گوریس پچڕكێنهی نێوان خۆیانه‌وه هێزی یه‌كدی سفر ده‌كه‌نه‌وه".
عەلی باپیر گوتیشی: "روو له لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌م زیاتر ده‌ستی لێ بجوڵێنن و ته‌نیا بۆ خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك نه‌بێت، كۆبوونه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه نه‌بێت و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كوردستانیش كه حه‌قی خۆیانه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و مان ده‌گرن، ره‌خنه ده‌گرن، ده‌سه‌ڵاتداران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه به‌شێوازی شارستانییانه مافی خۆیانه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییم هیچ كه‌سێك كه هه‌ر ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانییه‌تی با به‌جێی نه‌هێڵێت، مافه‌كه‌ی خۆی كه بریتییه له ره‌خنه گرتن، ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، خۆپیشاندان موماره‌سه‌ی ئه‌وه بكات، به‌ڵام ئه‌ركی سه‌رشانی خۆشی جێبه‌جێ بكات، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌مدواییه ده‌ستیان پێكردووه ئیراده‌یه‌كی جدی چاكسازییان له‌پشته‌وه بێت و ته‌نیا بۆ ئه‌وه نه‌بێت كات به‌سه‌ر ببردرێت و دوایی هیچی لێ سه‌وز نه‌بێت، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت بزانیین ئێمه ئیشمان به‌و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری خۆمان ده‌ڕوات، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر له پشتیه‌وه نه‌بێت و له باوه‌شی گه‌رمی جه‌ماوه‌ر نه‌بێت و جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی پێ نه‌بێت ئایندهی نابێت و سه‌ری به فه‌تاره‌ت ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی عێراق كه ئێستا پڕۆژه یاساكه‌ی له په‌رله‌مانی عێراقه و چه‌ند رۆژێكه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت له رۆشنایی ناكۆكیی لایه‌نه كوردییه‌كان ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "داواكارم هه‌رچی بۆیان ده‌كرێت له‌ناوخۆدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بن، من كاتی خۆی چوار ساڵم له به‌غدا برده‌سه‌ر تێبینی ئه‌وه‌م ده‌كرد ئێمه وه‌كو كورد و كوردستانییان یه‌ك ده‌نگ نه‌باین ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری ده‌كرد هه‌رێمی كوردستان بوو، با هیچ كه‌س له‌وێ به نیازی ده‌ستكه‌وتی حزبی نه‌بێت، با هه‌موومان له‌وێ له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كان كۆك بین و مشتومڕی خۆمان لێره بكه‌ین، لێره‌ش رووم ته‌نها له یه‌ك لایه‌ن و دوو لایه‌ن نییه، ده‌بێت لێره دابنیشین و سه‌ری یه‌كدی بێشێنن تا له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان رێكده‌كه‌وین، چونكه هه‌ندێك هه‌نگاو نراون كه چه‌ند لایه‌نێك چوون و چه‌ند لایه‌نێك نه‌چوون، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ناته‌باییه، خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات".
له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گەڕێکی دیكه‌ی دانوستان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، عه‌لی باپیر گوتی: "شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتن پێمگوتن ده‌ستتان خۆش بێت سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت بزانن كێشه له‌كوێیه، ئه‌وانه‌ی زیاتر خاوه‌نی مهسهلهكهن و زیاتر كێشه‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه هه‌یه كه پێنج لایه‌نه‌كه‌یه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابنیشن، به‌ڵێ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ی پێگه و دڵسۆزیی جێی رێز و حورمه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پێنج لایه‌نه كابینه‌ی حكوومه‌تیان پێكهێنابوو، ده‌بوو كێشه‌كه ئه‌وان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، گوتییان ئێمه هاتووین زیاتر گوێ بگرین، به ئومێدی ئه‌وه‌ی له ئاستی به‌رزتر و جدی تریش پارتی دیموكراتی كوردستان بێته پێش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی دوو ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامی بەتۆمەتی بوونی پەیوەندیان بە ئەنجامدانی تەقینەوە لە بەردەم ئۆفیسی سەرەکی تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری هەولێر، عەلی باپیر گوتی: "هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر نییه و شتێك ئه‌گه‌ر به‌قه‌د نووكی دهرزییشیان له‌سه‌ربا دادگایی ده‌كران، ئومێدمان وایه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌كه‌ین و ئه‌و جۆره فشارانه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌كارنه‌هێنین".
عه‌لی باپیر هه‌روه‌ها گوتی: "پارتی هاتن بۆ لای ئێمه و گوتیان ده‌مانه‌وێت پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێت، به‌روونی پێم گوتن ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بارودۆخی كوردستان ئاسایی بێته‌وه چۆن په‌رله‌مانتان پهكسخت ئاواش كارای بكه‌نه‌وه، د.یوسف محه‌مه‌د ئێستاش به‌یاسا سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و لێیگه‌ڕێن با ده‌وامی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و رێز له دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م وڵاته بگرین نابێت كه‌سێك ماوه‌ی یاسایی ماوه لێنه‌گه‌ڕێین ده‌وامی خۆی بكات، هیوادارین ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت، پڕۆژه‌كان زۆرن، ئومێد ده‌كه‌ین جێبه‌جێ بكرێن، پارتیش كه ده‌ستی به‌ناردنی شاند كردووه ده‌بێت زه‌مینه‌سازی بكات".
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆچوونی خۆی خسته روو، و گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هه‌ق داوابكرێت و ئه‌ركیش جێبه‌جێ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام قوتابیانی هه‌رێم ساڵێك لهتهمهنییان بهفێرۆِ نه‌چێت و ره‌خنه‌گرتنمان له حوكمڕانان و حكوومه‌ت نه‌كه‌ینه پاساو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به كێشه سیاسییه‌كانیش به روونی گوتی: " ئێستا ئه‌وه‌ی كێشه‌ی یاسایی هه‌یه پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه ده‌بێت خه‌می لێ بخورێت و په‌رله‌مان به ناهه‌ق په‌كخراوه و ئومێده‌وارین به‌زووترین كات كارا بكرێـته‌وه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو كه بڕیاره له ساڵی 2017 ئه‌نجام بدرێت عه‌لی باپیر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "ئه‌وه‌ی من هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن ئاماده ببێت باشه له‌رووی ته‌كنیك و میكانیكه‌وه، پێم باشه بۆ سومعه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆی بكرێت و دوور بێت له گزی كاری و ته‌زویر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نا ئومێد نه‌بێت، چونكه تاكه رێگه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاریی، هه‌ڵبژاردنه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نا‌ئومێد ببێت په‌نا بۆ شتی تر ده‌بات".
news_share_descriptionsubscription_contact

