Rewa Mahmut Hasan
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ AA
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێمن هەورامی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت پەکەکە لە شنگال بچێتە دەرەوە.
لە درێژەی گوتەکانیدا لەسەر بوونی پەکەکە لەناوچەی شنگال، هێمن هەورامی گوتی:
کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگال، پەیەدە لەسەر سنووری سووریا بوو، رارەوێکیان کردەوە، پەکەکە لە هەرشوێنێک بۆشایی هێز هەبێت بەکاری دەهێنێت. ئەمەشی لە سووریا و قەندیل و ناوچەکانی تر ئەنجام دا. لەسەرەتادا کە دژبە داعش کاریان کرد سوپاسمان کردن، بەڵام ئەمە پرسێکی مرۆیی بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی پێشمەرگە شنگالی رزگار کردووە، ئەون خۆیان جێگیر کرد. لەڕاستیدا هیچ پێویستی بە پەکەکە نەدەکرد. چونکە پەکەکە هیچ پەیوەندیەکی بە خەڵکی ئەو ناوچەیەوە نەبوو. نموونەیەکتان دەدمێ. کاتێک کۆبانێ نزیک بوو لەوەی بکەوێتە دەست داعش، ئێمە پێشمەرگەمان رەوانە کرد لە سایەی تورکیاوە، پێشمەرگە گەیشتە کۆبانێ و یارمەتیدەربوون بۆ ئازادکردنی کۆبانێ. بەڵام هیچ کات نەمان گوت داوای بەشی خۆمان دەکەین لەکۆبانێ. لەکاتێکدا پەکەکە هیچ پەیوەندی نییە بە کوردستانی عێراقەوە. دەبێت پەکەکە بە زووی شنگال بەجێ بهێڵێت. ئێمە هەموو هەوڵێکی ئاشتیانە دەدەین تاکو شنگال بەجێبهێڵن، لەکاتێکدا بوونی پەکەکە لە شنگال هاندەرێکی خراپە بۆ پێکدادان. هیچ هۆکارێک نییە بۆ مانەوەی پەکەکە لە شنگال لەمڕۆ و داهاتوودا. بوونی پەکەکە لە شنگال نایاساییە و هەوڵێکی تێکدەرانەیە.