Sarmand Hameed
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی کردووە و کۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی كۆی بارودۆخ و دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی وڵات كراوه، هاوکات باس لە گرنگی سه‌پاندنی یاسا و شکۆی ده‌وڵه‌ت و ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بەرێوەچوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد کراوە كه گوزارشت له ئیراده‌ی هاووڵاتیی بكات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی سیستمی فرەبازنەیی لە یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ دەرکردنی چه‌ند یاسایه‌كی پێویست بۆ قۆناغی داهاتوو، له نێویاندا هه‌مواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی کراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بارزانی و حەلبوسی جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هاوهه‌ڵوێستی نێوان هێزه سیاسیه‌كان و له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی، به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئاڵەنگاری و قه‌یرانه‌كان کردووە و لەگەڵ پێویستی به‌رده‌وامبونی وتوێژه‌كان بە ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا و كاركردن بۆ سه‌رخستنی به‌رژوه‌ندی باڵای نیشتمانی و به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هاوکات ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی، بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كراوە و رۆشنایی خراوەتە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی ئاییندەدا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە بیروڕاگۆڕینەوە لەمەڕ چارەكردنی گرفت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بووە.