Fakhradin Ibrahim Mohammad
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی ئاواتەخوازە ساڵی ٢٠٢١، ساڵی كۆتاییهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكە بێتە دی.
مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و، هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
هیوادارم ساڵی ٢٠٢١ ساڵی كۆتاییهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی.