Rewa Mahmood Hasan
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2021
سلێمانی-AA
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە کە ٣٤٥ نەوجەوانی راگیراو، دانراو و سزادراوی ژنیان لە ساڵی٢٠٢٠دا بۆ رەوانەكراوە و لەو ژمارەیەش ٣٠١یان لە رەگەزی نێر بوون و ٤٤یشیان لە رەگەزی مێ بوون.
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكردووە کە بەڕێژەی لەسەدا ٧٤ی سزادراوەكان بە سزای سووك سزادراون و لەسەدا ٢٦یشیان سزای قورسیان هەیە.
باسی لەوەشکرد کە ٣٤٥ كەس لە سزادراوەكان دانیشتووی هەرێمی كوردستان بوون، ٢١یان لە نەتەوەی عەرەب لە عێراق، چواریان ئێرانی بوون، سێیان هاووڵاتی سووریا بوون و كەسێكیشیان ئەفریقایی بووە.
لە بەشێکی تری ئامارەکەدا ئاماژە بە راگیڕاوەکانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو کراوە و تیایدا هاتووە کە ٥٣٣ راگیراویان بۆ هاتووە، ئەمەش دەریدەخات بەڕێژەی لەسەدا ٤٣ ژمارەی سزادراوی ژن و نەوجەوانان كەمیكردووە.