Arbil
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا لەسەر ھێرشەکەی داعش بۆ سەر کوڵەجۆی رایگەیاند "بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری ، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەھیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەھیدەکان دەکەم و ھیوادارم خوای مەزن بە بەھەشتیان شاد بکات و ھیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم ".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی رایگەیاندووە: "ئەم ھێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە ھێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار ھوشداریمان داوە . بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ، کارکردن لە پێناو نەھێشتنی ئەو ھۆکارانەی دەبنە ھۆی سەرھەڵدان و چالاکبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان ".