Heman Hussein Yaseen
07 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2023
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە خەمیس خەنجەر کرد و چەند تەوەرێکیان تاووتوێ کرد.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە کە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری کەرکووک و تیاییدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە ھەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە بەکارھێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپێشاندەرانی سیڤل دەربڕی و ھاوڕابوون لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە.