Heman Hussein Yaseen
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
ههولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر و كۆنتڕۆڵكردنی كهركووک لهلایهن سوپای عێراقهوه پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا رایگەیاندووە کە ئەم دۆخەی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان ھەیە جێگای قبوڵ کردن نیيە.
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ''ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر ھاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە''.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ھاتووە: ''ھەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات''.
دوای ریفراندۆمی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە کۆنتڕۆڵکرا.
سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەوباوەڕەدابوو بەشێک لە سەرکردایەتی لایەنێکی سیاسیی هاوکاری حکوومەتی عێراقیيان کرد لە کۆنتڕۆڵکردنی کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شارەکە.