Emre Gürkan Abay
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سوپای ئەرمینیا هێرشی مووشەکی کردە سەر پارێزگای ئۆردوباد-ی کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخجەوان لە ئازەربایجان.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرمینیا دوێنێ بەیانی لە ناوچەی گوبادلی قەرەباغەوە کە داگیری کردووە هێرشی مووشەکی کردە سەر پارێزگای ئۆردوباد-ی کۆماری ئۆتۆنۆمی نەخجەوان لە ئازەربایجان.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا زیان بەر هاووڵاتیانی مەدەنی و شوێنەکانی نیشتەجێبوونیان کەوتووە.