Dmitri Chirciu
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
له رووسیا كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، یەک ملیۆن و ٣٦٩ هەزار حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٥ هه‌زار و ١٥٠ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یەک ملیۆن و ٣٦٩ هەزار و ٣١٣ حاڵه‌ت.
ھەروەھا ھەشت ھەزار و ٤٨٥ تووشبووی دیکە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، بەوەیش تا ئێستا یەک ملیۆن و ٥٦ ھەزار و ٥٨٢ تووشبووی کۆرۆنا لە رووسیا چاکبوونەتەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەشی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ٢٣٢ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٣ هەزار و ٧٢٣ کەس.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گەیشتووەتە ١،١ و له‌سه‌دا ٢٦،٦ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٤٩ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و ٥٤ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٣٥٢ هه‌زار و ٩٩٥ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٨٥٠ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا تا ئێستا ئه‌نجامدراون ٥٢ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا.
لە یەکی ئەیلوولەوە خوێندن لە رووسیا دەستی پێ کردووەتەوە و لەناو قوتابخانەکاندا، بەکارهێنانی دەمامک و پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتیی کراوەتە زۆرەملێ.